لقی سلێمانیی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: سەرجەم میدیاكارە دەستگیركراوەكان ئازادكران

لقی سلێمانیی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەڵێت، سەرجەم میدیاكارە دەستگیركراوەكانی سنووری سلێمانی بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی ئازادكراون.

لە ڕوونكردنەوەیەكی لقی سلێمانیی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستاندا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووەتەوە هاتووە، “لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانی خوێندكارانی سلێمانی و شار و شارۆچكەكانی تر و پاشان گۆڕینی ڕێچكەی خۆپیشاندان بەرەو ئاقاری توندوتیژی و سووتاندنی بارەگا و فەرمانگەكان، وەك لە دوو ڕوونكردنەوەی پێشووماندا ئاماژەمان پێدا، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هاوكار و خەمخۆری هەمیشە لەسەر خەت بووە و ئێستاش پاش دەستگیركردنی ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس و دەستبەسەرداگرتنی كەلوپەل و پێداویستییەكانیان، ئەمڕۆ 25/11/2021 بەهەوڵ و هاوكارییەكانی بەڕێزیان سەرجەمیان ئازادكران”.

لقی سلێمانیی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، لە ڕوونكردنەوەكەیدا سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكات لەپای هەوڵەكانی و دەڵێت، “هیوادارین وەك هەمیشە هاوڕێی دڵسۆزی ڕۆژنامەنووسان بووە هەوروەها بەردەوامبێت لەگەڵماندا و ئێمەش ناسناوی دۆست و خەمخۆری ڕۆژنامەنووسانی لێدەنێین”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر هێزە ئەمنییەكان ڕووبەڕووی خوێندكاران و ڕۆژنامەنووسان دەبنەوە

بابەتی دواتر

سەنتەری میترۆ: دەیان سكاڵا لە تیمەكانی میدیای شارەكانی كوردستانەوە گەیشتوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی…
زیاتر ببینە

ساماڵ عەبدولرەحمان: پڕۆژەی شەفافییەت هەموو ئەو گومانانەی لەسەر داهاتی سلێمانی هەبوون پووچەڵیكردەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم داهاتی دەروازە سنوورییەكان لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان…
Total
0
Share