ده‌زگاى لوتكه‌: تەرمی 27 كۆچبەری بەلەمە نقوومبووەكەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ‏دۆزراونەتەوە

سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران ڕاگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ى ‏قوربانییه‌كانى به‌له‌مه‌ نقوومبووه‌كه‌ى ئاوەكانی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا دیارنییه‌، تەرمی ‏‏27 كۆچبەریان دۆزراوەتەوە.‏

ئارى جه‌لال، سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران به‌ تۆڕی میدیایی ئیستاى ‏ڕاگه‌یاند، “ئه‌و به‌له‌مه‌ى كه‌ دوێنێ له‌ ده‌ریاى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا نقووم بوو، 31 ‏كۆچبه‌رى تێدابووه‌ و ته‌رمى 27یان دۆزراونه‌ته‌وه‌”.‏

وتیشی، دوو كۆچبه‌ریان له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه‌ به‌ زیندوویی ڕزگاركراون‌ و دوو ‏كۆچبه‌ریشیان بیسه‌روشوێنن‌. ‏

سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه‌ جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، “هێشتا بەڵگەی سەلمێنەر لەبارەی ‏ناسنامەی قوربانییەکانەوە نییە و دیارنییە کوردن یان نا”.‏

له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ش، دوێنێ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاندبوو، “نا‌هێڵن ‏ئەو ڕێڕەوە ئاوییە ببێتە گۆڕستان، بەڵێنیشیدا ئەو کەسانە بدۆزێتەوە کە لەو تراژیدیایە ‏بەرپرسن و بە تۆمەتی کوشتنی مرۆڤ دادگاییان بکات”.‏

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبا دەدات

بابەتی دواتر

عێراق.. فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو خرایەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ تەیف سامی بۆ گفتوگۆی کێشەکانی لیستی مووچە بێتە هەرێمی کوردستان

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەفدێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتی تەیف…
Total
0
Share