هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی کۆتاییهاتنی ساڵی ژمێریارییەوە کارەکانمان رادەگرین.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران دەکەینەوە، بە هۆى كۆتايیهاتنى ساڵى ژمێريارى، رۆژی چوارشەممە 24ی کانوونی یەکەمی 2025، کۆتا رۆژی ساڵی ژمێریارییە، لە دوای کاتژمێر 1ی دواینیوەڕۆ بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کارەکانی رادەگرێت.
دەشڵێت، رايیكردنى مامەڵەی هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەوەستێت، تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.
ئەوەش دەڵێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لەو ماوەیەدا سەردانمان نەکەن، هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم راگرتنە بەسەربچێت وەک (ساڵیانە، ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلیکترۆنی ) بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام و هیچ کەسێک تووشی سـ.ـزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.