(ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد گه‌یشته‌ (16)ی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر یونایتد و بایرن میونشن بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی به‌هێزدا، یانه‌ی ڤیاڕیاڵ له‌ یاریگای لا سیرامیکا میوانداریی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی کرد، “شه‌یتانه‌ سووره‌کان” به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 78، 90 له‌لایه‌ن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جادۆن سانچۆوه‌‌ تۆمارکران.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی بایرن میونشن له‌ ئۆکرانیا بووه‌ میوانی یانه‌ی دینامۆ کیێڤ، باڤارییه‌کانی ئه‌ڵمانیا به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا.

گۆڵه‌کانی بایرن له‌ خوله‌که‌کانی 14، 42 له‌لایه‌ن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی و کینگسلی کومانه‌وه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵی یانه‌ی خانه‌خوێ له‌ خوله‌کی 70 له‌لایه‌ن دێنیس گارماشه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان، مانچسته‌ر یونایتد به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 10 خاڵ له‌لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی گروپی (F)دا جێگیربوو، هه‌روها سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌رکرد.

بابەتی پێشتر

سه‌در: له‌ په‌یامه‌كه‌ى پلاسخارت ده‌ركه‌وت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن بوونى نیه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی لوتکه‌ی گرته‌وه‌ و بارسا چاره‌نوسی که‌وته‌ یاریگای ئالیانز ئارینا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share