ڕەفتارێكی ڕۆناڵدۆ ئیدارەی مانچستەری توڕەكردووە

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی توڕەیی خۆی بەرامبەر ئەو هەڵسوكەوتەی ڕۆناڵدۆ دەڕبڕی كە لە یارییەكەی ڕایۆڤالیكانۆ ئەنجامیدا.

مانچستەر یونایتد یارییەكی دۆستانەی لە ئۆڵدترافۆرد بەرامبەر ڕایۆڤالیكانۆ ئەنجامدا و هەردولا بە گۆڵێك یەكسانبوون.

ڕۆناڵدۆ لەو یارییەدا یەك تایم بەشداریكرد و دواتر كە دانیشێندرا، دەستبەجێ یاریگای جێهێشت و چاوەڕێی تەواو بوونی یارییەكەی نەكرد.

هەرچەندە باس لەوە كرا كە ڕۆیشتنەكەی بە پرسی تین هاگی ڕاهێنەر بووە، بەڵام ئیدارەی مانچستەر لە هەڵسوكەوتی یاریزانەكە ڕازی نین و گلەیی خۆیان گەیاندۆتە لای.

ئەوان پێیانوایە ڕۆناڵدۆ بێڕێزی كردووە بەرامبەر ڕاهێنەر و یاریزانەكانی هاوڕێی و دەبوو لەگەڵ ئەواندا یاریگا جێبهێڵێت.

هەروەها لەدەرەوەی یاریگاش وەك پێویست بەدەم هاندەرانەوە نەچووە و كاردانەوەی نەبووە بۆیان.

ڕۆناڵدۆ لە سەرەتای وەرزەوە بەشداری دوو ئامادەكاری مانچستەری نەكرد لە تایلەند و ئوسترالیا ، هەندێك دەڵێن كێشەی تایبەتی هەیە و هەندێكیش دەڵێت بەدوای یانەیەكی نوێ دەگەڕێت تا یاریی تێدابكات و نایەوێت لە ڕكابەرییەكانی چامپیۆنز لیگ داببڕێت.

بابەتی پێشتر

زەواهیری چۆن و كەی كوژراوە؟

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی بۆ خۆپیشاندەران: سوپاس بۆ پاراستنی دەوڵەت، بەڵام ئامادەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share