ڕێواز فایەق: حكومەت گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندكاران بكاتە بڕیار

ڕێواز فایەق داوا دەكات حكومەتی هەرێم و وەزارەتە پەیوەندییدارەكان داواكاریی ‏خوێندكاران بۆ خەرجكردنەوەی دەرماڵە بكاتە بڕیار.‏

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، دوای خستنەڕووی بەرنامەی كاری ‏دانیشتنەكە، گفتوگۆ لەبارەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییكانی خوێندكاران بۆ ‏خەرجكردنەوەی دەرماڵە دروستبوو، بەو پێیەی پێشتر یاداشت درابوو بە سەرۆكایەتیی ‏پەرلەمان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پرسە.‏

ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، جگە لە سەركۆنەكردنی توندوتیژییەكانی لە ‏خۆپیشاندانەكاندا دروستبوو، داوای لە هەردوو وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵا كرد ‏هەماهەنگی بكەن بۆ ئەوەی داواكاریی خوێندكاران بخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.‏

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوایكرد، داواكاریی ڕەوای خوێندكاران بۆ گەڕاندنەوەی ‏دەرماڵە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بكرێتە بڕیار.‏

بڕیاریشدرا یاداشت بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بنێردرێت و هەریەك لە وەزیرانی ‏دارایی و خوێندنی باڵا بانگێشتی دانیشتنێكی پەرلەمان بكرێت و گفتوگۆ لەبارەی ‏پرسەكەوە بكەن.‏

داواكەی ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی حكومەت گەڕاندنەوەی ‏دەرماڵەی خوێندكاران بكاتە بڕیار لەكاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی ‏كوردستان لەبارەی هەمان پرس كۆببێتەوە.‏

بابەتی پێشتر

تاڵیبان و داعش شەڕیانە و تاڵیبان دەڵێت: لەناویاندەبەین

بابەتی دواتر

"دەسەڵات بدرێت بە خوێندنی باڵا دەرماڵەی خوێندكاران خەرجدەكرێتەوە"‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حاجی كاروان دەدرێتە دادگا

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، حاجی كاروان دەداتە دادگا بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی نەبووە لەسەر قسەکانی دەربارەی نەخۆشخانەکە. نەخۆشخانەی…
Total
0
Share