لوبنان یەكەم هەڵبژاردنی دوای تەقینەوەكەی بەیروت و هەرەسهێنانی دارایی ئەنجامدەدات

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی 128 پەرلەمانتار دەستیپێكرد، یەكەم هەڵبژاردنی دوای ئەو هەرەسهێنانە ئابورییەی وڵاتەكەی گرتووەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان بەڕووی لوبنانییەكاندا كرایەوە كە تیایدا نزیكەی چوار ملیۆن كەس مافی ڕووكردنە سندوقەكانی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە نیوەیان ژنانن.

ناونیشانە سیاسی و ژیانییەكان باڵی بەسەر هەڵبژاردنەكەدا كێشاوە، لە سایەی گرنگیپێدانی دیپلۆماسیی عەرەبی و نێودەوڵەتی بەو بژاردانەی لێیدەكەوێتەوە.

هەڵبژاردنەكە دەبێتە تاقیكردنەوەیەكی تەواوەتی گروپە بەرهەڵسكارەكان و گەنجە دەركەوتووەكانی دوای ناڕەزایەتییە میللییە بێپێشینەكەی تشرینی یەكەمی 2019 كە داوای ڕۆیشتنی سیاسییە باڵاكانیان دەكرد.

سەرەڕای زیادبوونی كاندیدانی بەرهەڵسكاری پارتە تەقلیدییەكان بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی 2018، بەڵام چاوەڕێی گۆڕانكارییەكی گەورە لە دیمەنی سیاسیدا ناكرێت كە ببێتەهۆی چارەسەری پرسە گەورەكان لە وڵاتێكدا كە سەرچاوە داراییەكانی سنووردارن، ژێرخانی لەرزۆك و گەندەڵی بەرۆكی دامەزراوەكانی گرتووە.

هەڵبژاردنەكە لە بەیانی ئەمڕۆوە دەستیپێكردووە و تا كاتژمێر (18:00 بەكاتی گرینچ) بەردەوام دەبێت و دواتر دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكرێت و چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی دواتر ئەنجامی كۆتایی ئاشكرابكرێت.

هەڵبژاردنەكە لە ناوەندی ئەو هەرەسهێنانە ئابورییەدایە كە بانكی نێودەوڵەتی لەنێوان دژوارترینی جیهان لە ساڵی 1850ەوە ناویبردووە. بەهۆیەوە زیاتر لە 80%ی دانیشتووان لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، لیرەی لوبنانی زیاتر لە 90%ی بەهاكەی بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە و هەژاری لە 30% نزیك بووەتەوە.

هەروەك پاش نزیكەی دوو ساڵ دێت بەسەر تەقینەوەكەی 4ی ئابی 2020 كە بەشێكی گەورەی بەیروت-ی وێرانكرد و بووەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 200 كەس و برینداربوونی زیاتر لە 6500ی دیكە.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدینیۆ: لەبەر بارسا هاندەری لیڤەرپوڵم و بنزیمە شایەنی باڵۆن دۆرە

بابەتی دواتر

گرنگترین یارییەکانی ئەمشەو بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان كرا

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژى به‌رده‌وامى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ كرا ‏و خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌رۆدغان…
Total
0
Share