كادرێكی بەرەی توركمانی لە سلێمانی برینداربوو

شاری سلێمانی

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە ئۆتۆمبێلەكەیدا كادرێكی بەرەی توركمانی برینداربوو، حزبەكەی دەڵێت، بۆمبی لكێندراوی پێداتەقیوەتەوە.

كاتژمێر 9:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی شێخان لە سلێمانی، ئاگر له‌ ماڵێكدا كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كادرێكی سەر بە بەرەی توركمانی برینداربوو، جگه‌ له‌ سووتانی ئۆتۆمبێل و به‌شێك له‌ خانوه‌كه‌ی.

دەربارەی ڕووداوەكە بەرەی توركمانیی عێراقی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ڕووداوەكە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە بووە كە بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە لكێندراوە.

دوای ڕووداوەكە هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنەكە و لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە، بەڵام تائێستا هیچ لێدوان یان ڕاگەیەندراوێكی فەرمییان بڵاونەكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: هەمواری یاسای بودجە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بابەتی تێچووی بەرهەمێنانی نەوت كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستناكات و هەمواری…
Total
0
Share