سوپای ئێران: فەرمانی جێبەجێکردنی سزای توندمان پێگەیشت

سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، هێزە چەکدارەکان فەرمانی جێبەجێکردنی “سزای توندیان” لە دژی ئیسرائیل پێگەیشت.

پێشتریش وەزارەتی بەرگریی ئێران، ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی “سزای توند” دەربڕیبوو، ئەمەش لە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ژمارەیەک شوێن لە ئێران، کە بووەهۆی کوژرانی چەند فەرماندەیەکی سەربازی و زانای ئەتۆمی.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “ئیسرائیل بەتەواوی باجی ئەم کارەی دەدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستیڤ ویتکۆڤ: رێکەوتن لەگەڵ ئێران تەنها لە ئەگەری جێبەجێکردنی مەرجەکانی ترەمپدایە

نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروبارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەبارەی رێکەوتن لەگەڵ ئێران، پەیامێکی راگەیاند و دەڵێت، “رێکەوتن لەگەڵ…
Total
0
Share