هێڵی دووی ئاوی دووكان- سلێمانی شكا

دابەشكردنی ئاو دەوەستێت

بەهۆی بڕانی كارەباوە شكان لە هێڵی دووی ئاوی دووكان-سلێمانی ڕوویداوە و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو دەڵێت، دابەشكردنی ئاو لە زۆرینەی گەڕەكەكان و هەندێك ناوچەی دەوروبەر دەوەستێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویكردەوە، بڕانی لەناكاوی کارەبا لە هێڵی دووی ئاوی دووکان- سلێمانی بوەتەهۆی شکانی بۆریی پڕۆژەکە و بەوهۆیەوە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی (شۆڕش، چەمچەماڵ، تەکێ، بازیان، گۆپاڵە، بازیان و پیرەمەگرون) دەوەستێت.

ڕوونیشیدەكاتەوە، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتییەكە سەرقاڵی چاکكردنی بۆرییەكەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئاو بگاتەوە بە هاوڵاتیان.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام 2-1 لیدز یونایتد

بابەتی دواتر

تاڵیبان دەرکەوتن و کاری پێشکەشکاریی لە ژنان قەدەغەکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share