پاش ساڵێك بەسەر داخستنیدا.. پردێكی سەرەكی لە بەغداد كرایەوە

خۆپیشاندان لەنزیک پردی جمهوری لە بەغداد

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاساییكردنەوەی ژیان لە ناوچەی سەوز و ناوچەكانی دەوروبەری ڕادەگەیەنێت.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، پاش هەوڵە خزمەتگوزارییەكانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لە ناوچەی سەوز و دەوروبەری و شەقامەكانی ڕەشید و سەعدن و گۆڕەپانی تەیەران و پردی جمهوری، ئەمڕۆ ناوچەكە گەڕێندرایەوە بۆ دۆخی سروشتیی خۆی.

ئاشكراشیكرد، لە بەیانی ئەمڕۆوە جموجۆڵ لە كەرخەوە بۆ ڕەسافە لەسەر پردی جمهوری دەستیپێكردوەتەوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆشدا فەرماندەیی پڕۆسەكانی بەغداد كردنەوەی گۆڕەپانی تەحریر و پردی جمهوری لەبەردەم جوڵەی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتییاندا ڕاگەیاند، ئەمەش پاش تێپەڕبوونی ساڵێكی تەواو بەسەر داخستنیدا.

لەگەڵ دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی تشرین لە 1ی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەكان پردی جمهوری و گۆڕەپانی تەحریر-یان داخست.

 

بابەتی پێشتر

ئێشكگری كەناراوەكانی توركیا 21 كۆچبەر ڕزگاردەكات

بابەتی دواتر

نرخی دراوە جیهانییەکان.. دۆلار بە بەرزی ماوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عیزەت دوری کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ بەیاننامەیەک بەناوی حزبی بەعسی عێراقییەوە بڵاوکراوەتەوە کە مردنی عیزەت دوری ڕاگەیاندووە. لە یەکێک لە وێبسایتەکانی نزیک…