پاشماوەی جەنگ لەم مانگەدا 19 سوریی كردووەتە قوربانی

ڕوانگه‌ى سوری بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم مانگەوە 19 هاوڵاتیی ‏مه‌ده‌نى لە سوریا بەهۆی تەقەمەنیی پاشماوەی جەنگەوە کوژراون.‏

ڕوانگەی سوری بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له‌ ئامارێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، “لە سەرەتای مانگی ‏تشرینی دووەمه‌وه‌ لە پارێزگاکانی ئیدلب، حەلەب، دەرعا، حەما و حومس، 19 هاوڵاتیی ‏سوری، کە هەشت منداڵ و سێ ژنیان تێدایە، بەهۆی تەقەمەنییەکانی پاشماوەی جه‌نگه‌وه‌ ‏کوژراون”.‏

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئەو تەقەمەنییانەی لە شەڕی دەیان ساڵەی سوریادا ماونەتەوە تاوه‌كو ‏ئێستاش له‌ کێڵگەکان، ڕێگاکان و تەنانەت لە باڵەخانەکانیش ماونه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ‏برینداركردن و مردنى سه‌دان هاوڵاتیی مه‌ده‌نى.‏

هاوكات نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ ئامارێكدا ڕایگه‌یاندووه‌، لەو بڕوایەدایە لە سەرانسەری ‏سوریادا لە هەر سێ کۆمەڵگەیەکی پڕ دانیشتوواندا یەکێکیان بە بۆمب و تەقەمەنی ‏پیسبووە.‏

باسی له‌وه‌شكردووه‌، تا ئێستا نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە شەڕی سوریادا گیانیان ‏لەدەستداوه‌ و ملیۆنان کەسی دیكه‌ش ئاوارە بوون.‏

بابەتی پێشتر

هۆکارەکانی توشبوون بە فۆبیا چین؟

بابەتی دواتر

ئەمریکا پەسەندی کرد.. ژەمی سێیەمی ڤاکسین بۆ سەرجەم پێگەیشتووان تەندروستە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share