دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، لە وەستاندنی ململانێی نێوان هیندستان و پاکستان کە دەکرا “پەرەبستێنێت بۆ شەڕی ئەتۆمی”، سەرکەوتوو بوو.
ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “ئێمە ململانێیەکی نێوان هیندستان و پاکستانمان راگرت، کە دەکرا بەرەو شەڕی ئەتۆمی پەرەبستێنێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “حوسییەکان تەقەیان وەستاندووە و رایانگەیاندووە هێرش ناکەنە سەر کەشتییەکانمان”.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی لەوە کردەوە، “رێککەوتنەکەیان لەگەڵ چین، باج لەسەر ئۆتۆمبێل، پۆڵا، ئەلەمنیۆم، یان دەرمان ناگرێتەوە، بەڵام گرنگە چین رازی بێت بازاڕەکانی بەڕووی بەرهەمە ئەمریکییەکاندا بکاتەوە و هەموو ئاستەنگەکان لاببات”.
هەر لە بەیاننامەکەی ترەمپدا هاتووە، “سەردانەکەم بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژووییە و، سعودیە، ئیمارات و قەتەریش دەگرێتەوە”.