دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕێژەی هەژاری و بێکاری ئاشکرادەکات

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕێژەی هەژاری و بێکاریی لە هەرێمی کوردستان بەپێی دوایین ڕووپێوییە ئەنجامدراوەکان ئاشکراکرد و ڕاشیگەیاند لەپلانیاندایە بۆ ئەنجامدانی ڕوپێوییەکی گشتگیر بۆ دیاریکردنی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی تاک و خێزانیش.

سیروان محەمەد سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “سەرژمێریی دانیشتووان لەڕێگەی دەستووری عێراقەوە دیاریکراوە و هەرکاتێک حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەر بدات پێوەی پابەند دەبین”.

وتیشی، “دووین هەوڵی ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان لەساڵی 2009ـدا بوو کە بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق بڕیارماندا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان لە هەندێک لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ئەنجامنەدرا.

ئاماژەی بەگرنگیی سەرژمێریی دانیشتووان کرد و وتی، سەرژمێری گرنگترین پرۆسەیە کە هەر وڵاتێک دەبێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا ئەنجامی بدات، پێشتر کە سەرژمێی ئەنجامدەدرا بۆ ماوەی یەک ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێ دەکرا، بەڵام ئێستا حکومەتی فیدراڵ بڕیاری ئەنجامدانی سەرژمێرییەکی ئەلیکترۆنی داوە لە ساڵی داهاتوودا کە ماوەی نۆ ڕۆژ دەخایەنێت.

بەپێی وتەی بەرپرسەکەی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، سەرژمێری دەبێت هەر 10 ساڵ جارێک ئەنجامبدرێت، بەڵام ڕووپێوییەکان و هەڵسەنگاندنەکان دەبێت بەشێوەی ناوبەناو کە کەمتربێت لەو ماوەیە ئەنجامبدرێن.

ئاماژەی بە ئەنجامی ڕووپێوییەکان کردووە بۆ ڕێژەی هەژاری و بێکاری و رایگەیاند، “بەپێی ڕووپێویی ساڵی 2012 بڕی 105 هەزار و 500 دینار وەک داهاتی دیاریکراو بۆ هەر تاکێک دیاریکراوە، کە بە هەژار هەژمار ناکرێت، هەروەها بۆ ساڵی 2018 ڕووپێوییەکی نوێ ئەنجامدرا و بڕی داهاتی تاک بە 111 هەزار دینار دیاریکرا کە بە هەژار هەژمار ناکرێت”.

بەپێی ئەو ڕووپێوییە، ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان 5.5%ـە، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم دەڵێت، “ئامادەکاریمانکردووە بۆئەوەی لە ساڵی 2022ـدا ڕووپێوییەکی گشتگیر ئەنجامبدەین کە بەدرێژایی ساڵەکە بەردەوام بێت”.

سەبارەت بە ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان وتی، بەپێی دوایین ڕووپێوی کە لە ساڵی 2018ـدا ئەنجامدراوە لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی بێکاری 9%ـە.

هەروەها ڕێژەی لەدایکبوون و ئەو منداڵانەی لەدایکدەبن و دەمرن لە هەرێمی کوردستان بەمجۆرەیە، ڕێژەی مردن لەو منداڵانەی لەدایکدەبن بۆ 15 حاڵەت لە هەر هەزار لەدایکبوونێک کەمبووەتەوە لەکاتێکدا بەپێی ڕووپێوی پێشووتر کە 10 پێشتر ئەنجامدرابوو 33 حاڵەتی مردنی منداڵان بوو لە هەر هەزار لەدایکبوونێک.

بابەتی پێشتر

بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا 30 كه‌س خۆیان كاندید كردووه‌

بابەتی دواتر

نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 85 دۆلار…
زیاتر ببینە

سبەینێ لە هەرێم کرایە پشوو

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)سبەینێ چوارشەممە لەسەرجەم دامەزراوەکانی هەرێم کرایە پشووی فەرمی. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share