(ڤیدیۆ) له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چاڤی-دا به‌رشلۆنه‌ دێربی که‌ته‌لۆنیای برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می چاڤی-دا بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

له‌ یه‌که‌م یاریی چاڤی وه‌ک ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، له‌ یاریگای کامپ نو یاریی دێربی که‌ته‌لۆنیایان به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی ئازولگرانا به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام کۆتاییهات.

تاکه‌ گۆڵی یارییه‌که‌ له‌ خوله‌کی 48 به‌لێدانی سزا له‌لایه‌ن مێمفیس دیپای هۆڵه‌ندییه‌وه‌ تۆمارکرا.

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌تایبه‌ت له‌ تایمی یه‌که‌می ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌دا ئاستێکی ناوازه‌ و گوڕوتینێکی نوێ و ناوازه‌ی پیشانی هانده‌رانیدا، به‌ڵام له‌ تایمی دووه‌مدا ئیسپانیۆل توانی سیناریۆکان پێچه‌وانه‌بکاته‌وه‌‌ و چه‌ندین هه‌لی گۆڵکردنی ڕاسته‌قینه‌یان له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش یارییه‌که‌ی له‌سه‌ر یانه‌ی خانه‌خوێ قورسکرد.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 20 خاڵ له‌ پله‌ی نۆیه‌مه‌وه‌ بۆ پله‌ی شه‌شه‌م سه‌رکه‌وت، له‌ به‌رامبه‌ردا ئیسپانیۆل به‌ 17 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی 11دا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

تاوانه‌ و سزاده‌درێت.. ڕه‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بابەتی دواتر

ڕاپەڕین.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێک سوتا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share