وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ئەو فەرمانبەرەی ئۆتۆمبیلی حكومەتی بۆ كاری تایبەت بەكارهێنابوو، “ئۆتۆمبیلەكەی لێوەرگیراوەتەوە و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت.”
لە ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئێوارەی ئەمڕۆ هەینیی 30ی تشرینی یەكەم ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبیلەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، ئۆتۆمبیلەكەیان لە فەرمانبەرەكە وەرگرتووە و ڕایگەیاندووە، “دەستبەجێ بە بڕیاری وەزارەت، ئۆتۆمبیلەكە لە فه‌رمانبه‌ری بەكارهێنەر وەرگیرایەوە و گەڕێندرایەوە بۆ ناو فه‌رمانگه‌ی بەڕێوەبەرایه‌تییه‌كەی و ڕۆژی یەكشەممەش ٢٠٢٠/١١/١ له كاتی دەوامی فەرمیدا، فەرمانبەری ئاماژەپێكراو لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی پێویستی له‌گه‌ڵ ئەنجامدەدرێت.”
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن لە ڕوونكردنه‌وه‌كەیدا، ڕەخنەی لەو ئەفسەرەی هاتوچۆ گرتووە كە وێنەكەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “له بنه‌ماكانی ئەركی پیشەییانه‌ی خۆی لایداوه.”
دەقی ڕوونكردنەوەكە:-
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك لە وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن
له دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبیلی ژمارە (43- گواستنەوە و گەیاندن) لە رۆژی هەینیی 30-10-2020 له سۆسیال میدیاكاندا كاتێك فەرمانبەر (ئا. م. خ ) به‌ده‌ر لە ڕێنماییەكانی حكومەت ئۆتۆمبیلەكەی بەكارهێنابوو، دەستبەجێ بە بڕیاری وەزارەت ئۆتۆمبیلەكە لە فه‌رمانبه‌ری بەكارهێنەر وەرگیرایەوە و گەڕێندرایەوە بۆ ناو فه‌رمانگه‌ی بەڕێوەبەرایه‌تییه‌كەی و ڕۆژی یەكشەممەش ٢٠٢٠/١١/١ له كاتی دەوامی فەرمیدا فەرمانبەری ئاماژەپێكراو لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی پێویستی له‌گه‌ڵ ئەنجامدەدرێت.
هه‌روه‌ها به‌پێویستی دەزانین ئەوەش ڕوونبكەینەوە ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆ كە وێنەكەی بڵاوكردۆتەوە، له بنه‌ماكانی ئەركی پیشەییانه‌ی خۆی لایداوه، چونكە ئەو كارە دوورە لە رەوشت و ئیتیكی پیشەیی، دەكرا بە شێوەی نووسراوی فەرمی سەرووی خۆی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لەم سەرپێچیه ئاگاداربكردبایه‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست.
له‌گه‌ڵ رێزدا.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
30-10-2020