ئەتلەتیک: هازارد بۆندەکەی لەگڵ ڕیاڵ مەدرید تەواوناکات

سەرچاوەیەکی بەریتانی جەخت لەوە دەکاتەوە، ئیدین هازارد لە ڕیاڵ مەدرید تاوەکو کۆتا وادەی بۆندەکەی بەردەوام نابێت.

ماڵپەڕی “ئەتلەتیک”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، هازارد تاوەکو هاوینی 2024 بۆندی لەگەڵ یانەی شاهانەی مەدرید تۆمارکردووە، بەڵام بەهۆی پێکانە لەسەریەکەکانەوە تاوەکو ئێستا هیچ سوودێکی بە پێکهاتەی شاهانە نەگەیاندووە، ناوبراو چەندین جار لە پێکهاتەی سەرەکی چانسی یاریکردنی پێدراوە و سەرکەوتوو نەبووە.

بەم هۆیەوە کارلۆ ئەنچلۆتی وەک یاریزانێکی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵدا ناکات، هەروەها ئیدارەی فلۆرنتینۆ پێرێز بڕیاری لە بەردەوامبوونی نەداوە، ئەوەش دەرگای گەڕانەوەی بەڕووی یاریزانەکەدا کردووەتەوە بۆ خولی نایابی ئینگلتەرا.

بەپێی سەرچاوەکە، هازارد لەلایەن یانەی چێڵسی-یەوە دەرگا بەڕوویدا کراوەتەوە، بەهەمان شێوە یانەی چێلسی وەک پڕۆژەیەکی نوێ خواستی لەسەر کڕینی نیشانداوە، ئەگەر هەیە لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 بۆندی لەگەڵدا واژووبکەن.

هازارد لە ساڵی 2019وە یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکات، لەسەدا 45ی یارییەکان بەشداریکردووە تەنها پێنج گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

کام یانە دەتوانێت بیکڕێت؟ گواستنەوەی هالاند دەگاتە سنووری مەحاڵ

بابەتی دواتر

گەڕانەوەی جەیمس سوودی بە لەیکەرز نەگەیاند و واریەرز لە بردنەوەکانی بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیۆ مێسی.. جەستە ڕەحم بەکەس ناکات

ئەستێرەی ئەرجەنتینی-ی یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆ مێسی لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە، بەتایبەت لەڕووی جەستەییەوە. لەسەرەتای…
Total
0
Share