ئاماری نوێی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم ڕاگەیەنرا

336 كەس چاكبوونەتەوە
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری توشبووانی كۆرۆنای لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد 589 توشبووی نوێ تۆماركراون و 336 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5636 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش 589 كەس توشبوون كە بەپێی شارەكان بەمجۆرەیە (هەولێر 233، سلێمانی 175، دهۆك 130، گەرمیان 31 و هەڵەبجە 20).

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە هەر لەو ماوەیەدا 336 توشبوو چاكبوونەتەوە.

دەشڵێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراون كە دهۆك لە پێشەوەدایە و بەپێی شارەكانیش بەمجۆرەیە (دهۆك 8، هەولێر 6، سلێمانی 4، ڕاپەرین 3، گەرمیان 2 و هەڵەبجە 1).

تائێستا 55 هەزار و 745 كەس لە شارەكانی هەرێم توشی كۆرۆنا بوون لەو ژمارەیە 34 هەزار و 880 كەسیان چاكبوونەتەوە و 18 هەزار و 873 كەسیان لەژێر چارەسەردان و 1992 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بۆ بینینی ئاماری تایبەت بە كۆرۆنا لە هەرێم كلیك لێرە بكە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی:

بابەتی پێشتر

پاریس.. لە ڕوداوێكی كەموێنەدا دەیان كەس هێرشیان كردووەتەسەر بنكەیەكی پۆلیس

بابەتی دواتر

'پرۆژەیاسای قەرز' گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەمانگی ڕەمەزاندا دەوامی دامودەزگا و نەخۆشخانەکان کەمدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، دەوامی سەرجەم دامودەزگاکان و نەخۆشخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە ماوەی یەک کاتژمێر کەمکردەوە.…
Total
0
Share