نیویۆرک تایمز: ئێران بۆ وەڵامی ئیسرائیل هێرشیکردە سەر بنکەیەکی سوپای ئەمریکا

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشكرایکرد، هێرشی مانگی پێشووی سەربنکەی سەربازیی “تەنەف” لە سوریا، ئێران ئەنجامیداوە و وەڵامێک بووە بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل.

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ئاشکرایکردووە، قسەی لەگەڵ هەشت بەرپرسی وڵاتەکەی کردووە و ئەوان وتویانە، “هێرشەکەی مانگی ڕابردووی تەنەف، بە پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە”.

یەکێک لەو بەرپرسە سەربازییانەی ئەمریکا وتویەتی، “دوو لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان تەقیونەتەوە، بەڵام دڵنیاین لەوەی هێرشەکان بۆ کوشتن ئەنجامدراون”.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی، “ئەو 200 سەربازەی لەناو بنکەی تەنەفدا بوون، کاتژمێرێک پێش ئەنجامدانی هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاگادارکرابوونەوە کە ئێران هێرش ئەنجام دەدات”.

بنکەی سەربازی تەنەف “دەکەوێتە سنوری نێوان عێراق و ئوردون و لەناو خاکی سوریادایە، پێشتر بۆ ڕاهێنانی گروپە چەکدارەکان لە دژی داعش دروستکرا، ئەگەرچی ڕۆڵی سەرەکی بنکەکە پارێزگارییە لە ئیسرائیل، چونکە ڕێگا لە چەکدارانی نزیک لە ئێران دەگرێت ئەو ڕێگایە نەکەن بە شوێنی گواستنەوەی چەک بۆ سوریا و لوبنان و مەترسی لەسەر ئیسرائیل.

ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا دڵنیان لەوەی ئێران مادە و کەرەستەکانی هێرشەکەی ئەمدواییەی سەر بنکە سەربازییەکەی ئەمریکای دابینکردووە و گروپە چەکدارییەکانی ڕاهێناوە لەسەر هێرش.

ئەگەرچی میدیاکانی ئێران ستایشی هێرشەکەیانکرد، بەڵام ئێران نکوڵی لە هێرشکەکرد و بەرپرسیارێتی هەڵنەگرت.

بەپێی بەڵگە نامەیەک کە لە گروپێکی تێلگرامەوە بڵاوکراوەتەوە، هێرشەکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ڕێکخراوە و فەرماندەکانی سوپای پاسداران وتویانە “دەبێت چزوی مار، مارەکە بکوژێت” واتە هێرشەکانی سەر گروپە چەکدارییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدەدرێت، بەڵام ئەمریکا ئاسانکاری دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پوتین و ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى ڕه‌وشی سوریا و لیبیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

هه‌ردوو سەرۆكانی ڕوسیا و تورکیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان له‌باره‌ى ڕەوشی سوریا به‌گشتی و دۆخى ئیدلب ئه‌نجامدا. به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانى…
زیاتر ببینە

میسر نزیکەی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بۆ رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین تەرخاندەکات

میسر دەیەوێت رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین-دا بکات. مستەفا مەدبولی، سەرۆک وەزیرانی میسر، رایگەیاند، وڵاتەکەی پێویستی…
Total
0
Share