مانچستەر یونایتد سۆلشایەر دوورناخاتەوە

ئیدارەی مانچستەر یونایتد لە گەڕان بەدوای ڕاهێنەری نوێدا پەشیمان بووەتەوە و پێیوایە پشتگیری كردنی سۆلشایەر لە ئێستادا باشترین هەنگاوە.

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی مانچستەر یونایتدەوە، داهاتووی سۆلشایەری ڕاهێنەر لە مەترسیدایە، سەرباری ئەوەش، هێشتا لە پۆستەكەی دوورنەخراوەتەوە.

ڕاگەیاندنەكان ئاماژە بەوە دەدەن ئیدارەی مانچستەر یونایتد پێیوایە ڕاهێنەرەكە پێویستی بە پشتگیری زیاترەو بڕیاریانداوە تا كۆتایی وەرز لە جێگەكەی خۆی بیهێڵنەوە.

بڕیاریشیان داوە كۆتایی وەرز هەڵسەنگاندنی كۆتایی بۆ ئەنجامەكانی مانچستەر یونایتد بكرێت و بە پێی ئەوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.

لە ئێستادا براندان رۆدگێرس و مۆرینیۆ و زێدان بەهێزترین پاڵێوراون بۆ ئەوەی جێگەی سۆلشایەر بگرنەوە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. پیاوێک دەیان کیلۆمەتر بە پاسکیل دەبڕێت تا چەند وێنەیەک بە نەخشە دروستبکات

بابەتی دواتر

یەك چانس لەبەردەم هازارد ماوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share