كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیدەكات، به‌هۆی درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست بۆسەر ناوچەکە، ڕۆژى شه‌ممه بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانىی هه‌رێمى كوردستان پێشبینی كردووه، “به‌هۆی درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست بۆسەر ناوچەکە، ڕۆژانى شەممە و یه‌كشه‌ممه لە کاتەکانى بەرەبەیان ئاسمانى هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پاشان بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانى كه‌م”.
كه‌شناسی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، پێشبینی ده‌كرێت باران لە هەندێك لە بەشەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک، هه‌ولێر و ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى بەشێوەیەکى پچڕ پچڕ ببارێت، هه‌روه‌ها له لووتکەى ناوچە شاخاوییە سنووریەکانیش ئەگەرى بەفرێکى کەمى دەبێت.
هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كان، ڕۆژى دووشەممە کاریگەریى شەپۆلەكه لەسەر ناوچەکە زیاددەکات و بارانبارینى مامناوەندیش لە تەواویی هه‌رێم دەبارێت، له هەندێك ناوچەش باران به‌شێوه‌ى به‌لێزمە ده‌بارێت.
ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، خێرایى با لەکاتى بارانبارین زیاددەکات و پلەکانى گەرما بە نزیکەى 3-5 پلەى سیلیزى دادەبەزێت، ڕۆژى سێشەممە کاریگەریى ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەکە کۆتایی دێت.