لە پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەبارەی دەستوور، هەڵبژاردن و كۆمسیۆن ‏بەڕێوەدەچێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ‏كۆببنه‌وه‌، حزبه‌كان، لەڕێگەی فراكسیۆنەكانیانەوە، بۆچوونى خۆیان له‌باره‌ى ده‌ستوور، ‏یاساى هه‌ڵبژاردن و پێكهاتەی كۆمسیۆن دەدەنە ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى.‏

گوڵستان سه‌عید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی ‏ئێستاى ڕاگه‌یاند، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ئه‌مڕۆ ‏كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌میان له‌باره‌ى پرسی ده‌ستوور، یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهاتەی ‏كۆمسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ‏

مەبەستی كۆبوونەوەكەشی ئاشكراكرد، بڕیاره‌ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بۆچوونى حزبه‌كانى ‏خۆیان له‌باره‌ى ئەو پرسانەوە بدەنه‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی و گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكه‌ن، تا ‏ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ى له ‌یاساى هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆن هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن. ‏

باسی له‌وه‌شكرد، وه‌كو فراكسیۆنى گۆڕان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن و بۆچوونى ‏خۆیان له‌باره‌ى هه‌رسێ پرسه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن. ‏

گوڵستان سه‌عید سەبارەت بە بۆچوونى گۆڕان له‌باره‌ى یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنه‌وه‌ ‏ئاشكرایكرد، بزوتنه‌وه‌كه‌ له كۆمسیۆندا گۆڕانكاریی ئه‌نجامنه‌درێت و پێكهاته‌كه‌ى وه‌كو ‏خۆی بمێنێته‌وه‌، ته‌نها شوێنى ئه‌و كۆمسیارانه‌ پڕبكرێته‌وه‌ كه‌ ئێستا پۆسته‌كانیان به‌ به‌تاڵى ‏ماوه‌ته‌وه‌.‏

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان پێشی وایە، “یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ حه‌وت جار ‏هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌، هه‌مواری هه‌شته‌میش كه‌لێنه‌كانى نێو یاساكه‌ پڕناكاته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ‏یاسایه‌كى دیكه‌ى تایبه‌تمه‌ند ده‌ربكرێت”.‏

جگە لە هەڵوێستی گۆڕان بۆ دەستكارینەكردنی پێكهاتەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، ‏یەكێتی و زۆربەی لایەنەكانی دیكەش هەمان بۆچوونیان هەیە، جگە لە پارتی.‏

لە بەرامبەردا پارتی پێی باش نییە یاسای هەڵبژاردن دەستكاریی بكرێت، بەڵام لایەنەكانی ‏دیكە لەگەڵ دەستكاریكردن یان دەركردنی یاسایەكی نوێدان بۆ هەڵبژاردن.‏

گوڵستان سه‌عید لەبارەی پرسی دەستووریشەوە بە ئێستای ڕاگەیاند، پێدەچێت ئەمڕۆ بڕیار ‏لە كاراكردنەوەی لیژنەی تایبەت بە نووسینەوەی دەستوور بدرێت.‏

بابەتی پێشتر

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: داعشی خۆراسانى له‌ هەموو ویلایەتەكانی ئەفغانستان هەن و تاڵیبان ‏ڕاینەگرتوون

بابەتی دواتر

وەزیری پەروەردە: مۆڵەتی خۆڤاكسینكردنی مامۆستایان تا سەرەتای مانگی داهاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح: هەولێر لەگەڵ ئەنقەرە دەستیان تێکەڵکردووە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی هەرێم

عەلی حسێن ئەندامی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، هەولێر لەگەڵ ئەنقەرە دەستیان تێکەڵکردووە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی هەرێم. عەلی حسێن…
Total
0
Share