نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: داعشی خۆراسانى له‌ هەموو ویلایەتەكانی ئەفغانستان هەن و تاڵیبان ‏ڕاینەگرتوون

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داعشی خۆراسانى ‏چالاكییه‌كانى له‌مساڵدا زۆر زیادیكردووه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌ هه‌ر 34 ویلایه‌ته‌كه‌ى ‏ئه‌فغانستان بوونی هه‌یه‌، ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌ش له‌ تاڵیبان ده‌گرێت كه‌ نه‌یتوانیوه‌ فراوانبوونى ‏ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییەكە‌ ڕابگرێت.‏

دێبرا لیۆنس، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان به‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی ‏نێوده‌وڵه‌تیى وت، ئێستا داعشی خۆراسانى گەشەیکردووە و لە سەرجەم ویلایه‌ته‌كانى ‏ئەفغانستاندا بوونی هەیه‌.‏

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سەرنجی زیاتری له‌سه‌ر ئه‌و ‏پرسه‌ هه‌بێت، چونكه‌ واده‌رده‌كه‌وێت وەڵامه‌كانی تاڵیبان بۆ فراوانبوونی ڕێکخراوه‌كه‌ ‏نه‌یتوانیبێت فراوانبوونی داعشی خۆراسانى ڕابگرێت. ‏

نێردە تایبەتەكەی نەتەوە یەکگرتوەکان باسی له‌وه‌شكرد، چه‌كدارانى داعش سەرەتا تەنها لە ‏چەند ویلایه‌تێك و کابولی پایتەخت هەبوون، بەڵام ئێستا لە سەرجەم ویلایه‌ته‌كان بوونیان ‏هەیە و زۆر چالاکن”.‏

ئاشكراشیكردووه‌، ڕێکخراوەکە لە ساڵی 2020دا تەنها 60 هێرشى ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام ‏لەمساڵدا ئەو ژمارەیە بۆ 334 هێرش زیادیکردووە.‏

لێدوانەکانی لیۆنس دوای ئەوە هات ڕێکخراوی داعشی خۆراسانی بەرپرسیارێتیی دوو ‏تەقینەوەکەی دوێنێی گەڕەکێکی شیعەکانی لە کابول خستە ئەستۆی خۆی.‏

بابەتی پێشتر

مێسی بەڵێنێك بە هاندەرانی پاریس سان جێرمان دەدات

بابەتی دواتر

لە پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەبارەی دەستوور، هەڵبژاردن و كۆمسیۆن ‏بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share