كازمی بە پشتیوانیی پێشمەرگە هەڕەشەی لەناوبردنی “دوژمنی یەكەم”ی عێراق دەكات

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حكومەت توانیویەتی كۆڵەكەكانی سەركەوتن جێگیربكات و بەردەوام دەبێت لە لەناوبردنی داعش.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەكەی، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی كردووە و لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی ئەمنیی وڵات لە گشت ڕوویەكەوە تاوتوێكراوە.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، سەرۆك وەزیران ڕایگەیاندووە، “عێراق بە چەندین ئاڵنگاریدا گوزەردەكات، بەڵام حكومەت توانیویەتی سەرباری كورتیی تەمەنی، كۆڵەكەكانی سەركەوتن جێگیربكات و لەگەڵ پێشهاتە ناوخۆیی و هەرێمییەكاندا مامەڵەبكات”.

كازمی وتوویەتی، “هێزەكانی سوپا و حەشد و پۆلیس و دژەتیرۆر و پێشمەرگە و هەموو جومگەكانی هێزە چەكدارە نیشتمانپەروەرەكان، هێزی گورزوەشێنن لە دوژمنانی وڵات و گروپە تیرۆریستەكان”.

سەرۆك وەزیران جەختیكردووەتەوە لەوەی “تیرۆریستانی داعش دوژمنی یەكەمی عێراقن و هێزە ئەمنییەكان بەردەوامدەبن لە ڕاوەدونانی مۆڵگەكانی تیرۆریستان و خاپووركردنیان لەهەر شوێنێك بن”.

بابەتی پێشتر

‏ئەتۆمیی نێودەوڵەتی: یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نزیكە لە دەستگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك ئاشكرایدەكات: چی دەبێت ئەگەر ڕۆژانە چا و قاوە بخۆینەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێك 10 ساڵ زیندانیدەكرێت

پارێزگارێكی پێشوو بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادرا. بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، عەمار جەبر پارێزگاری پێشووی…
Total
0
Share