پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیركردووە بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاوڵاتییان لەڕێگەی فرۆشتنی مۆبایلەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی كوردسات سكاڵایان تۆماركرد لە دژی تۆمەتبارێك كە فێڵی لێكردوون بەوەی ئایفۆنی 13ی پرۆماكسی پێفرۆشتوون بە جۆری ئۆرجیناڵ، بەڵام ساختە بووە، بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ك.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.