یانەی بایرن میونشن هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی بۆندی مانوێل نۆیەر دەستپێکردووە، جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێککەوتنێکی نوێ.
ماڵپەڕی “سپۆرت 1″ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، نۆیەری تەمەن 35 ساڵ لەگەڵ ئیدارەی بایرن میونشن دەستی بە دانوستان کردووە تایبەت بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی، بەڕێوەبەرانی باڤاری نایانەوێت گۆڵپارێزەکەیان ڕوو لە هیچ یانەیەکی دیکە بکات، بەپێچەوانەوە پێیانوایە مانەوە و بەردەوامبوونی پێداویستییە.
سەرچاوەکە نووسیویەتی، نۆیەر لە کۆتایی 2023 بۆندەکەی لەگەڵ بایرن کۆتاییدێت، بەڵام جەمسەرەکان دەیانەوێت پێشوەخت ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی بکەن، بەهۆیەوە گۆڵپارێزەکە تاوەکو وەرزێکی دیکە بۆندەکەی نوێدەکرێتەوە، لەبەرامبەردا نۆیەر مەرجی ئەوەبووە تاوەکو 2025 بۆندەکەی نوێبکرێتەوە، لەگەڵ چانسی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە تاوەکو دوای 2025.
نۆیەری گۆڵپارێزی ئەڵمانیا، یەکێکە لە ئەزمووندارەکانی بایرن میونشن، هەفتانە 300 هەزار پاوەند مووچە بەدەستدەهێنێت، بەڵام نەزانراوە بۆندە نوێیەکەی چۆن و بە چ نرخێک نوێدەکاتەوە.