جوتیار عادل: حكومەتی هەرێم ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەران دەكات

لۆگۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەک هاوڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ قوربانیی ده‌ستی قاچاخچێتی و دەشڵێت، حكومەتی هەرێم ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەران دەكات.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، “له‌ چه‌ند هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ قوربانیی ده‌ستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی و سوودی ماددی و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ئه‌م دۆخه‌یان قۆستو‌وه‌تەوە ‌بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن، سەرەنجام هەموو ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه‌ ئەو پڕوپاگه‌ندانه‌ بێبنەمان”.

دەربارەی گەڕاندنەوەی كۆچبەرانیش دەڵێت، حكومه‌تی ھەرێم هه‌موو هه‌وڵێكی داوه‌ و درێغی ناكات له‌ گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاوڵاتییانەی له‌ سنووری بیلاڕوسیا – پۆڵەندا گیریانخواردووه و بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ گەڕانەوەیان بکات.

هاوكات بەناوی حکومەتی هەرێمەوە سوپاس ئاراسته‌ی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ناوەندیی عێراق دەکات لەپای ڕۆڵی لە گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبه‌رانەی کە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەت هۆشداری دەدات.. كەمتر لە 50%ی وەرگیراوانی زانكۆ و پەیمانگاكان ‏پەیوەندییان بە بەشەكانیانەوە كردووە

بابەتی دواتر

چۆن وەڵامی ڕەخنەکان دەدەیتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەی پارتی دەکات

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی 75 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی…
Total
0
Share