گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕووباری زراران خنکا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕاگەیاند، گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان شەوی ڕابردوو لە ڕووباری زراران له‌ سنووری قەزای مێرگەسۆر خنکا .

بەیار باڵەکی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،” شەوی ڕابردوو ئاگادارکراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی خنکان لە ڕووباری زراران له‌ سنووری قەزاى مێرگەسۆر، کە گەنجێکی تەمەن 22 ساڵان خنکاوه‌ به‌ ناوی ( یوسف ئه‌حمد موراد ) و تەمەنی 22 ساڵە و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.”

باسی له‌وه‌شكرد، “هاوڵاتییەکە لە یەکێک لە کێلگە پەلەوەرییەکانى نزیک لە ڕووبارى زراران کرێکارى کردووە، بەوتەی هاوڕێیەکەى كه‌ لەگەڵیدابووە، بەمەبەستى ڕاوکردنى ماسى چووه‌ته‌سه‌ر ڕووباره‌كه‌ و دواتر کەوتووه‌ته‌ نێو ڕووباره‌كه‌ و خنکاوه‌.

هەروەها ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادیی سۆران کرا.

بابەتی پێشتر

ڕۆزنه‌فت: ساڵى داهاتوو نرخى نه‌وت ده‌گاته‌ 120 دۆلار

بابەتی دواتر

داخستنی كلینیكی ئەو پزیشكانەی لە دەرەوەی سنووری خۆیانن گەیشتووە بەكوێ؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو زانکۆلاین دادەخرێت

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، لە کاتژمێر 12:00 ی ئەمشەوەوە وێبسایتی زانکۆلاین دادەخرێت و…
Total
0
Share