هه‌فته‌ى داهاتوو ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا پەیماننامەیەک واژوو دەکەن کە ئامانج لێی گۆڕینی هاوسەنگی دەسەڵاتە لە یەکێتیی ئەوروپادا.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا و سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا په‌یماننامه‌یه‌ك واژوو ده‌كه‌ن كه ئامانج لێی گۆڕینی هاوسەنگی ده‌سه‌ڵاته له یه‌كێتیی ئه‌وروپادا.
بەرپرسێکی ئیتاڵی به ئاژانسه‌كه‌ى وتووه، ڕێكکەوتنەکە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی هاریکارییەکانی نێوان هه‌ردوو وڵاتە لە بوارەکانی سه‌ربازی، ئابوری ، بازرگانی، گەشتیاریی و کلتوریدا.
باسی له‌وه‌شكردووه، “له‌دواى جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ماکرۆن پەیوەندییەکی بەهێزتری لەگەڵ ئیتاڵیادا دەوێت و ئیتاڵیاش دەیەوێت جارێكى دیكه خۆی بخاتەوه نێو هاوبەشیە کۆنەکەی نێوان فەڕەنسا و ئەڵمانیاوە و هاوپه‌یمانییه‌كى سێ قۆڵی به‌هێز دروست بكه‌ن.”
لە ساڵی 2019 دا گرژییەکانی نێوان ڕۆما و پاریس گەیشتنە لوتکە، دوای ئەوەی فەرەنسا بۆ ماوەیەکی کورت باڵیۆزەکەی لە ئیتاڵیا گەڕاندەوە وڵاتەکەی و هۆکارەکەشی بەهۆی کۆچبەرانەوە بوو.