ڕوسیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گرژییه‌كانى نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان خاوده‌بنه‌وه و هه‌ردوو وڵاتیش ڕێوشوێنه‌كانیان ده‌گرنه‌به‌ر بۆ وه‌ستاندنى شه‌ڕ له ناوچه سنوورییه‌كانیان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى به‌رگریی ڕوسیا ڕایگه‌یاندووه، سێرگی شیخۆ وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه‌ى، دواى پێكدادانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی نێوان سوپاى ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له سنووره‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات، كه بووه‌هۆی كوژرانى 15 سه‌ربازی ئه‌رمه‌نی، په‌یوه‌ندى به وه‌زیرانى به‌رگری هه‌ردوو وڵاته‌كه كردووه.
باسی له‌وه‌شكردووه، سێرگی شیخۆ داواى له هه‌ردوو وڵات كردووه كه گرژییه‌كانیان خاوبكه‌نه‌وه له سنووره‌كانى نێوانیان و دۆخه‌كه ئارامبكه‌نه‌وه.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردوو وڵات به‌ڵێنیانداوه كه ڕێوشوێنه‌كانیان بگرنه‌به‌ر بۆ وه‌ستاندنى شه‌ڕ له ناوچه سنوورییه‌كانى نێوانیان.
هاوكات له دواى هه‌وڵه‌كه‌ى ڕوسیا، ئه‌رمینیا به فه‌رمى ڕایگه‌یاند، پێكدادانى سه‌ربازیی نێوان سوپاى وڵاته‌كه‌ى و ئازه‌ربایجان له سنوور ڕاگیران.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا بڵاویکردبووەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانیان و سه‌ربازانی ئازه‌ربایجاندا له سنووره‌كانى قه‌ره‌باخ ڕوویداوه و لە ئەنجامیشدا 15 سه‌ربازی ئه‌رمینیا كوژراون و 12 سه‌ربازی دیكه‌ش له‌لایه‌ن سوپای ئازه‌ربایجانه‌وه به‌دیل گیراون.
جه‌ختى له‌وه‌شكردبووه‌وه، هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌رمینیا زیانی گیانی زۆریان به هێزه‌كانی ئازه‌ربایجان گه‌یاندووه.