جۆرێك لە دەرمانی دژە خەمۆكی مردن بە كۆرۆنا كەمدەكاتەوە

پێدەچێت كاریگەری دەرمانەكە وابكات ئەستەم بێت بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا خانەكان توش بكات

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایدەكات كە بەكارهێنانی دەرمانی دژە خەمۆكی بووەتەهۆی كەمكردنەوەی مەترسیی مردن لای هەندێك لە تووشبووانی پەتای كۆڤید-19.

بەپێی ئەنجامەكانی توێژینەوەكە كە پشتی بە تاوتوێكردنی تۆماری تەندروستیی زیاتر لە 80 هەزار نەخۆش بەستووە كە لە ساڵی ڕابردوودا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، دەركەوتووە ئەو كەسانەی دەرمانی (SSRIs)یان خواردووە هەلی باشتریان هەبووە بۆمانەوە لە ژیاندا بەراورد بەو نەخۆشانەی ئەو دەرمانەیان بەكارنەهێناوە.

دەرمانی (SSRIs) یەكێكە لەو دژە خەمۆكیانەی بەشێوەیەكی بەرچاو لەلایەن پزیشكانەوە بۆ نەخۆش دەنوسرێت و توانای كەمكردنەوەی نیشانەكانی خەمۆكی مامناوەند تا توند هەیە، بەشێوەیەكی گشتی سەلامەتە و كەمترین زیانی لاوەكی هەیە بەراود بە دەرمانەكانی دیكەی دژ بە خەمۆكی.

بەشدارانی توێژینەوە نوێیەكە كە لە گۆڤاری (جاما نیتۆرك ئۆپن) بڵاوكراوەتەوە لەلایەن تیمێكی هەردوو زانكۆی كالیفۆڕنیا سان فرانسیسكۆ و ستاتفۆرد ئامادەكراوە دەڵێن، پێدەچێت كاریگەری دەرمانەكە وابكات ئەستەم بێت بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا خانەكان توش بكات، لەڕێی لەكارخستنی ئەو بەشە بچوكانەی ڤایرۆسەكە وەك خاڵی پێكەوەلكان بەكاریدەهێنێت.

ئەنجامی توێژینەوەكە ئاشكرایدەكات ئەو نەخۆشخانەی ئەو جۆرە دەرمانەیان بەكارهێناوە ڕێژەی مردن تیایاندا كەمتر بووە لە (14.6%) بەراورد بەوانەی بەكاریاننەهێناوە كە (16.3%) بووە.

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان دوایین هه‌نگاوه‌كانى چاکسازیی تاوتوێكرد

بابەتی دواتر

ڕوسیا گرژییه‌كانى ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیای ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share