سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردی لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگهیاند، حكومەتی بیلاڕوسیا بۆ پاراستنی كۆچبەران لە سەرما و دروستنەبوونی كێشە لەسەر سنوور لەگەڵ پۆڵەندا، داوایكردووه كۆچبەران بخرێنه كەمپەوە.
ڕێبوار بابكەیی، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبهتیى خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتیی فەیسبووك نووسیویەتى، حكومەتی بیلاڕوسیا داوای كردووە پەنابەران بخرێنه كەمپهوه.
بابكهیی له وهڵامى پرسیارى كۆچبهران كه پێیانوتووه، ئایا بچنە كەمپەكان یان لە شوێنی خۆیان بن؟ دهڵێت، “لێرەوە بە كۆچبەرانی خۆمان دەڵێم، بچن بۆ كەمپەكان تا ژیانتان لە سەرما و سۆڵە و برسێتی ڕزگاربێت”.
پێشیوایه، كۆچبەران لە كەمپەكان بن باشتر دەستیان پێیان دەگات بۆ ھێنانەوە تا لە دارستانەكان بن.
بڕیاربوو شاندێكى پهرلهمانى كوردستان سهردانى بیلاڕوسیا بكات، بهڵام تا ئێستا هیچ وادهیهك بۆ سهردانیكردنى شاندهكه دیارنییه.