وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی یاسایی به به‌های 75 ملیار دینار له كۆمپانیای نالیا برده‌وه، وەزارەتەكە سەرجەم ئەو موڵكانەی كۆمپانیاكە دەفرۆشێت كە بە بارمتەی قەرز لای حكومەتە.
وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكردووەتەوە، “به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌٩٠ / ده‌سته‌ی شارستانی تێهه‌ڵچوونه‌وه 2021 ڕاستكردنه‌وه له 25/10/2021، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری داوایه‌كی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی دژی كۆمپانیای نالیا یه‌كلاكرده‌وه”.
به‌پێی بڕیاره‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیاكه پێویسته نزیكه‌ی 75 ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری وه‌كو قه‌رز و سوودی بانكیی كه‌ڵه‌كه‌بوو.
وەزارەتەكە ئاشكراشیكردووە، ئه‌م داوایه له كاتێكدایه، چه‌ند ساڵێك له‌ومه‌وبه‌ر كۆمپانیای ناوبراو داوایه‌كی دژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم به‌رزكرده‌وه، كه تێیدا داوای لابردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سووده‌كانی ده‌كرد.
به‌پێی بڕیاره‌كه، كۆمپانیای نالیا له پاش دۆڕاندنی ئه‌م داوایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی لای حكومه‌ت بارمته‌یه، تاوه‌كو پاكتاوی ئه‌و قه‌رز و سوودانه بكات كه لای كۆمپانیاكه‌یه.