وەرگەڕانی مینی پاسێک برینداربوونى حه‌وت خوێندكاری لێكەوتەوە

هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانى مینى پاسێك له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار- ‏خانه‌قین، هه‌شت كه‌س برینداربوون، كه‌ حه‌وتیان خوێندكارن‌.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “پاش ‏نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە لەسەر ڕێگای کەلار- خانەقین بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی ‏جۆری نیسان – مینی پاس، شۆفێرەكە و حەوت سەرنشین برینداربوون، كه‌ هه‌ر حەوت ‏سەرنشینە بریندارەکە خوێندکارن و چوارکەسیان مێینەن”.‏

هاتوچۆی گه‌رمیان ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، “ئۆتۆمبێلەکە بە ئاڕاستەی قەزای کەلار هاتووە ‏و لە بەرامبەر گوندی تۆپ عەسکەر وەرگەڕاوە”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی تەرزەبارین هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات وەک ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلێکی تەرزەبارین ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share