ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی تۆپی پێیە

ئەمڕۆ 25ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی تۆپی پێیە.

ئەم یادە زۆر نوێیە؛ لە مانگی ئایاری ساڵی 2024دا، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) بە کۆدەنگی بڕیارێکی پەسەند کرد و ئەم ڕۆژەی وەک ڕۆژی جیهانیی تۆپی پێ دیارییکرد.

بۆچی 25ی ئایار هەڵبژێردرا؟

چونکە ڕێککەوتی 25ی ئایاری 1924، یەکەمین پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ لە مێژوودا لە ژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان (کە ئەو کاتە ناوی کۆمەڵەی نەتەوەکان بوو) لە گەمەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بەڕێوەچوو.

ئامانج لەم ڕۆژە، بەرزڕاگرتنی ڕۆڵی تۆپی پێیە لە نزیککردنەوەی گەلان، دروستکردنی ئاشتی و بڵاوکردنەوەی گیانی هاوکاری لە جیهاندا، چونکە بەناوبانگترین و پڕبینەرترین یاریی سەر گۆی زەوییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات…
Total
0
Share