ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی گفتوگۆی چەند پرسێک دەکات

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ‏کۆببێتەوە و چەند پرسێکی پەیوەست بە حزبەکە و هەنگاوەكانی چاكسازی، هەروەها ‏هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق تاوتوێ بكات.‏

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت و ‏تیایدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، پرسی گۆڕانکارییە ‏ناوخۆییەکانی حزبەکە و چاكسازییەكان تاوتوێدەکات.‏

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە، پرسی ژەهرخواردكردنی چەند سەركردەیەكی یەكێتی لە ئارادان ‏و بڕیارە ڕێچكەی حزبی و یاسایی خۆیان وەربگرن.‏

بڕیارە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە تەوەرێکی دیکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی ‏حکومەتی داهاتووی عێراق بکات، كە لەو چوارچێوەیەدا شاندێكی حزبەكە لەماوەی ‏ڕابردوودا لە بەغداد چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان ئەنجامداوە، بۆ ‏زانینی ڕای ئەو لایەنانە لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی ‏عێراق.‏

كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی دوای ڕۆژێك دێت لە كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و ‏مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.‏

بابەتی پێشتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆكی ئەمریکا و چین

بابەتی دواتر

گۆڵچییەكەی ئێران ژن دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنینە لایەنە پەیوەندیدارەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان. نه‌رمین مەعروف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی…
Total
0
Share