هۆشداری دەدرێت.. ئەنفلۆنزای باڵندە بە توندی لە ئەوروپا و ئاسیا بڵاودەبێتەوە

حاڵەتەكانی بڵاوبوونەوەی بەشێوەیەكی گشتی لە پایزدا دەبن

ڕێكخراوی جیهانی بۆ تەندروستیی گیانداران ژمارەیەك ڕاپۆرتی پێشگەیشتووە دەربارەی دۆخی دژواری بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە ئەوروپا و ئاسیا لەماوەی چەند ڕۆژی كەمی ڕابردوودا، لە ئاماژەیەكدا بۆ جارێكی دیكە بەخێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

بڵاوبوونەوەی پێشووی ڤایرۆسەكە دۆخێكی ناهەمواری لە جیهاندا هێنایە ئاراوە، وایكرد كەرتەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر بخرێنە حاڵەتی لەناكاوەوە و بەهۆیەوە دەیان ملیۆن پەلەوەر لەناوبران، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە ئەگەری كۆتوبەند لەبەردەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانیش دەكاتەوە.

لە چین 21 حاڵەتی تووشبوونی مرۆڤ بە زنجیرەی (ئێچ 5 ئێن 1)ی ئەنفلۆنزای باڵندە لەمساڵدا تائێستا تۆماركراوە، ئەوەش زۆرترە لە سەرجەم حاڵەتە تۆماركراوەكانی ساڵی ڕابردوو.

بەپێی ڕێكخراوەكە دەسەڵاتدارانی كۆریای باشوور ئاشكرایانكردووە كە نەخۆشییەكە لە كێڵگەیەكدا بڵاوبووەتەوە كە نزیكەی 770 هەزار مریشكی تیایە و بەهۆیەوە سەرجەمیان لەناوبراون.

لە ئەوروپاش ڕێكخراوەكە وتی، نەرویج ئاگاداری كردونەتەوە لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە زنجیرەی (ئێچ 5 ئێن 1) لە ناوچەی رۆگالاند لە نزیكەی 7000 پەلەوەردا.

حاڵەتەكانی بڵاوبوونەوەی بەشێوەیەكی گشتی لە پایزدا دەبن، لەڕێی پەلەوەرە كۆچبەرەكانەوە بڵاودەبێتەوە.

لای خۆیەوە حكومەتی بەلجیكا باری لەناكاوی لە وڵات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی زیادبوونی مەترسییەكانی ئەنفلۆنزای باڵندە ڕاگەیاند.

هەنگاوی لەو شێوەیە لەلایەن فەرەنسا و پێشتریش لە هۆڵەندا گیراوەتەبەر.

بابەتی پێشتر

موساد هەوڵێكی تۆڵەكردنەوەی كوشتنی قاسم سولەیمانی پوچەڵدەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئەوروپا سزای نوێ بەسەر بیلاڕوسیادا دەسەپێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share