بەریتانیا تەقینەوەكەی لیڤەرپوڵ بە “تیرۆریستی” ناودەبات

ناسنامەی كەسەكە زانراوە، بەڵام پۆلیس نایەوێت ئاشكرایبكات

پۆلیسی باكووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا ڕایگەیاند، ئەو تەقینەوەیەی لە دەرەوەی نەخۆشخانەكەی لیڤەرپوڵ قوربانی لێكەوتەوە وەك “ڕووداوێكی تیرۆریستی” مامەڵەی لەگەڵ دەكات.

ڕاس جاكسۆن، بەرپرسی پۆلیسی ڕیشەكێشكردنی تیرۆری ناوچەكە ڕایگەیاند، پاڵنەری پشت تەقینەوەكە ناڕۆشنە، بەڵام ئەو سەرنشینەی كوژرا دروستكەری بۆمبەكەیە.

پۆلیسی بەریتانیا وتی، ئەو تەقینەوەیە بەهۆی بۆمبەوە بووە كە سەرنشینێك هەڵیگرتووە و لە تەقینەوەكەدا كوژراوە، ناسنامەی كەسەكە زانراوە، بەڵام پۆلیس نایەوێت ئاشكرایبكات، بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز.

جاكسۆن ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای ئەوەی پاڵنەری پشت ڕووداوەكە نازانێت، بە لەبەرچاوگرتنی سەرجەم پێدراوەكان، تەقینەوەكە وەك “ڕووداوێكی تیرۆریستی” پۆلێنكراوە، بەڵام پۆلیسی ڕیشەكێشكردنی تیرۆر بەردەوامە لە لێكۆڵینەوە.

پێشتر پۆلیسی ڕیشەكێشكردنی تیرۆری بەریتانی دەستبەسەركردنی سێ كەسی ڕاگەیاند لەچێوەی لێكۆڵینەوەی پەیوەندیدار بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لەبەردەم “نەخۆشخانەی ژنانی لیڤەرپوڵ” كە بووەهۆی كوژرانی كەسێك و برینداربوونی یەكێكی دیكە.

دەستبەسەركراوان سێ پیاوی تەمەن 29، 26 و 21 ساڵانن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەمان کاریگەریی لەسەر دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران نابێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکیی ڕاگەیاند، ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە ئێران، هیچ…
زیاتر ببینە

داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكرێت

ژمارەیەك ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوە دەكەن بەهۆی ڕووداوەكانی ئەفغانستانەوە. لە كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێس…
Total
0
Share