میلان پۆرتوگالییەکی وەک جێگرەوەی کیسی دەستنیشانکردووە

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە ئەگەری ماڵئاواییکردنی فرانک کیسی، ئەستێرەی کۆتدیڤواریدا هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی ئەستێرەیەکی پۆرتوگالی دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، ئیدارەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی تاوەکو ئێستا لەگەڵ فرانک کیسی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی کۆتدیڤوار بە ڕێککەوتن نەگەیشتووە سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی، ئەگەر هەڵەیەک لە دانوستاندنەکان ڕووبدات، یاریزانی ناوبراو هاوینی 2022 بێبەرامبەر دەتوانێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

لاگازێتا نووسیویەتی، بەرێوەبەرانی ڕۆسۆنێری دەرگای گفتوگۆکردنیان بەڕووی ڕیناتۆ سانچێز-ی پۆرتوگالیدا کردووەتەوە، کە لەلایەن خۆرخی مێندێزەوە سەرپەرشتیی کاروبارە یاساییەکانی دەکرێت.

ئیدارەی میلان هەوڵدەدات سوود لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەی لیل وەربگرێت بۆ گواستنەوەی ڕیناتۆ سانچێز، کە لە هاوینی 2023 بۆندەکەی کۆتاییدێت، پێشتریش ئیتاڵییەکان سەرکەوتووبوون لە گواستنەوەی مایک ماینانی گۆڵپارێزی فەرەنسی لە یانەی لیلەوە.

بابەتی پێشتر

قۆناغی پاشکۆکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیال چۆن دەبێت؟

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە یاریزانە بێبەرامبەرەکەی میلان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share