(ڤیدیۆ) ئیسپانیا لە کاتی زیادکراودا فریای خۆی کەوت و ئینگلتەرا دووەم بردنەوەی تۆمارکرد

ئیسپانیا و ئینگلتەرا لە گەڕی دووەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیال براوەبوون

ئەمشەو، یەکشەممە گەڕی دووەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەردەوامی هەبوو و هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا براوەبوون.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرانبەر جۆرجیا تۆمارکرد، گۆڵەکەی جۆرجیا لە خولەکی 44 لەلایەن خڤیچا کڤاراسخیلیاوە، دوو گۆڵەکەی ئیسپانیاش لە خولەکەکانی56 و 91 لەلایەن فیران تۆرێس و دانی ئۆلمۆوە تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر ئەلبانیا تۆمارکرد، گۆڵەکان لە خولەکەکانی 38 و 63 لەلایەن جهاری کەین و ماسۆن ماونتەوە تۆمارکران.

لە دوو ڕوبەڕوبوونەوەی دیکەدا، هەڵبژاردەی دانیمارک بە ئەنجامی هەشت گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر مۆڵدۆڤا تۆمارکرد و ئەرمینیا بردنەوەیەکی چاوەڕواننەکراوی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بەرانبەر ئایسلەندا نوسییەوە.

 

دانیمارک 8-0 مۆڵدۆڤا

 

ئەرمینیا 2-0 ئایسلەندا

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبیلێک هاوڵاتییەک دەشێلێت و گیان لە دەستدەدات

بابەتی دواتر

ژوری ئۆپەراسیۆنی هەولێر چەند بڕیارێکی دەکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share