عوسمان ئۆجەلان لە هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد

عوسمان ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلانی ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی ‏کوردستان – پەکەکە، لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.‏

سەرچاوەیەک بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕايگەیاند، “عوسمان ئۆجەلان ماوەیەک لە یەکێک ‏لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە لەژێر چاودێریدا بووە و ‏بەیانی ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە.‏

عوسمان ئۆجەلان تەمەنی 63 ساڵ بووە و لە ساڵی 1958 لە ڕوحا-ي باکووری ‏کوردستان لە دایکبووە.‏

عوسمان ئۆجەلان برای بچوکی عەبدوڵا ئۆجەلانە و لەدوای دەستگیرکردنی ڕێبەری ‏پەكەكە، لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە كەوتە ناکۆکییەوە و دواتریش خۆی لە پەکەکە ‏جیاکردەوە.‏

عوسمان ئۆجەلان لە ساڵی 2004ــەوە بە تەواوی پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە نەماوە و لە ‏هەرێمی کوردستان و لە شاری هەولێر دەژیا.‏

لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، هەڵوێستەكانی عوسمان ئۆجەلان لەلایەن پارتی کرێکارانی ‏کوردستانەوە قبوڵکراو نەبووە و دیدارەکانی عەبدوڵا ئۆجەلانیش لە ئیمراڵی بە محەمەد ‏ئۆجەلان سپێردرابوو.‏

بابەتی پێشتر

دووپشك بەلێشاو دەدات بەسەر شارێكی میسردا

بابەتی دواتر

تایبەتمەندییە جیۆپۆلۆتیکیەکان چۆن هێز و هەژموون دەسەپێنن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی روونکردنەوە دەدات

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی تۆمارکردنی چەند جۆرێکی ئۆتۆمبێلەوە روونکردنەوە دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “سەبارەت بەو دەنگۆیانەی…
Total
0
Share