دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا چەند بڕگەیەكی ماددەی 45 لە یاسای هەڵبژاردنەكان بە نادەستووریی لە قەڵەمی بدات، كە پەیوەندیی بە جێگرەوەی هەر كاندیدێكی سەركەوتووهەیە، بەڵام سوێندی دەستووری ناخوات.
لە ڕاگەیەندراوێكدا دادگای فیدراڵی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، بەبڕیاری ژمارە 144ی فیدراڵی ئەمڕۆ یەكشەممە بڕیاردرا بە نادەستووریی ماددەی 45ی یاسای هەڵبژاردنەکان کە باسی لەوەکردووە لەکاتی چۆڵبوونی کورسییەکی پەرلەمان، کاندیدی یەدەگی هەمان لیست لە هەمان بازنەدا شوێنی دەگرێتەوە”.
بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، ئەم بڕگەیە نادەستورییە و پێچەوانەی ماددەكانی (5،16،14،20)ی دەستووری عێراقە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، یاساكە بەمشێوەیە جێبەجێ دەكرێت، “پێویستە کاندیدی سەرکەوتووی پەرلەمان لەماوەی مانگێکدا دوای یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمان سوێندی یاسایی بخوات، بەپێچەوانەوە کاندیدی دەرنەچوو لە هەمان بازنەدا شوێنی دەگرێتەوە کە خاوەنی زۆرترین دەنگە”.