تیمی پڕۆژەی رووناكی: حكومەت دەیەوێت داشكاندنی زیاتر بۆ گەڕەكە هەژارنشینەكان بكات

تیمی پڕۆژەی رووناكی لەبارەی دیاریكردنی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتیان روونكردنەوەیەكی بڵاویكردەوە.
تیمی پڕۆژەی رووناكی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وەزارەتی كارەبا بەرپرسە لە دیاریكردنی نرخی كۆتایی كارەبای 24 كاتژمێری و ئامانجیان دانانی نرخێكی دادپەروەرانەیە بۆ سەرجەم هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكراوە، ئەو نرخە كارەبایەی ئێستا بۆ هاوڵاتیان لەبەرانبەر كارەبای 24 كاژمێری دیاریكراوە، نرخێكی ئەزموونییە و نرخی جێگیر و كۆتایی لەلای خودی وەزارەتی كارەبای هەرێمە.
تیمی پڕۆژەی رووناكی ئاشكراشیكردووە، وەزارتی كارەبای هەرێم لە زووترین كاتدا نرخی كۆتایی بۆ كارەبای 24 كاتژمێری دیایدەكات.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕێگریکردن لە بردنە ژوورەوەی کورسی بۆ پارکی هەواری شار قەدەغەیە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، هۆشداری دەدات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە ڕێگرتن…
Total
0
Share