نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازی و ڕووناکبیرییە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی 237ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانیدا ‏پەیامێکي بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بە گەرمی پیرۆزبایی لە شاری مەڵبەندی زیندووی ‏ئازادیخوازی و ڕووناکبیری دەکەم”.‏

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، “لە 237ــەمین ساڵیادی ‏بنیاتنانی شاری سلێمانیی ئازیزدا، به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سەربەرزی ‏شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان و مەڵبەندی زیندووی ‏ئازادیخوازی و ڕووناکبیری دەکەم”.‏

سەرۆکی هەرێمی کوردستان “سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵکی شار” دەنێرێت و ‏دڵێت” “یادی ناودارانی به‌ خێر”.‏

ئەمڕۆ 14/11 یادی 237 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانییە.‏

سلێمانی لە ئێستادا پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستانە، هەروەها یەكێكە لە ‏شارەكانی داهێنەری ئەدەبییاتی جیهانی.‏

بابەتی پێشتر

داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت

بابەتی دواتر

کەسێکی ئێرانی ساتی بومەلەرزە بەهێزەکەی ئەمڕۆ تۆماردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share