جێگرەكەی بەغدادی سەرچاوەكانی داهاتی داعش ئاشكرادەكات

حاجی حامد جێگری ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی كوژراوی ڕێكخراوی داعش، باس لە سەرچاوەكانی داهاتی ڕێكخراوەكە و بڕی پارە و ئاڵتونەكانی دەكات و تێچووی هەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ئاشكرادەكات.

جێگرەكەی بەغدادی كە ئێستا لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە دەستبەسەرە، چەندین زانیاری لەبارەی سەرچاوەكانی داهاتی داعش ئاشكراكردووە كە ڕۆژنامەی “قەزا” بڵاویكردوونەتەوە و ڕایگەیاندووە، سەرەتا داعش مانگانە 500 هەزار دۆلار سەرانەی لە دوكاندار و كاسبكارانی موسڵ وەرگرتووە، دواتر بڕەكەی بۆ یەك ملیۆن دۆلار زیادكردووە.

باسی لەوەشكردووە كە دوای كوژرانی ئەمیری دارایی داعش لە ئەنبار، ئەم خراوەتە شوێنەكەی و توانیویەتی لەماوەی دوو ساڵدا داهاتی داعش بگەیەنێت بە یەك ملیار و 250 هەزار دۆلار.

حاجی حامد ئاشكرایكردووە كە داعش سێ هەزار تۆن ئاڵتون و دەیان كێڵگەی نەوتی لە عێراق و سوریا هەبووە و وەك سەرچاوەی دەوڵەمەندی داهات سوودی لێوەرگرتوون.

بەپێی وتەی حاجی حامد جێگری ئەبوبەكر بەغدادی، هەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو 30 هەزار دۆلاری تێچووە تا ئامادەكراوە بۆ تەقاندنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژماردنەوەی دەستی و ئەلیكترۆنی هاوتابوون.. بەم نزیكانە ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی بەراوردکاریی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان هاوتابوون، دەشڵێت، بەمنزیكانە ئەنجامی…
زیاتر ببینە

وەزیرێکی پێشووی عێراق: مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان دەرگای بەڕووی سیاسییەکاندا داخستووە

دادوەر وائیل عەبدوللەتیف رایگەیاند، مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان دەرگای بەڕووی سەرجەم سیاسییەکاندا داخستووە بەهۆی ئەو گەندەڵییانەی لە عێراقدا هەیە.…
Total
0
Share