سیستمێكی ڕوسی چەندین درۆن بەشێوەی كۆمپیوتەری هەڵدەسووڕێنێت

ڕوسیا سیستمێكی ئەلیكترۆنی داهێنا كە لەیەككاتدا توانای هەڵسووڕاندنی چەندین فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هەیە.

داهێنراوە نوێیەكەی ڕوسیا لە “پێشانگەی دوبەی – 2021 بۆ فڕۆكەوانیی نێودەوڵەتی” خرایەڕوو، كۆمپانیای كرۆنشتاتی ڕوسی دروستیكردووە كە كۆمپانیایەكی تایبەتە بە دروستكردنی درۆن و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.

سیستمەكە لەڕێگەی یەك ئامێری كۆنترۆڵكردنەوە دەتوانێت لەیەككاتدا پۆلێك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان یاخود درۆن بفڕێنێت و جموجۆڵیان پێبكات، ئەوەش بە داهێنانێكی نوێی بواری پیشەسازیی سەربازی ئەژماردەكرێت.

وتەبێژی كۆمپانیای كرۆنشتات لە پێشانگەكە دەڵێت، “كارپێكەری ئەو سیستمە دەتوانێت ژمارەیەك درۆنی هێرشبەر و درۆنی گەڕان و چاودێریكردن هەڵبسووڕێنێت و دیمەنی شوێنەكان بە سێ ڕەهەندی دەگەن بە كارپێكەری درۆنەكان”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كۆمپانیاكە ئاشكرایكردوون، بەم تەكنەلۆجیا نوێیە بەكارهێنەر تەنها ئاراستەی شوێنەكان دەستنیشاندەكات و درۆنەكان لەڕێگەی زیرەكیی دەستكردەوە كاردەكەن، واتە لەڕێگەی سیستمی كۆمپیوتەرییەوە ئەركەكانیان جێبەجێدەكەن وەك هێرشكردن و هەماهەنگیكردن لەنێوان خۆیاندا.

بابەتی پێشتر

گۆتێرێش بە ئەنجامەكانی لوتكەی گلاسكۆ گەشبین نییە

بابەتی دواتر

هەفتەی داهاتوو درێژترین مانگگیرانی نیمچەیی ئەم سەدەیە ڕوودەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share