فێردیناند: یاریزانانی سیتی بەهۆی گواردیۆلاوە تووشی دڵەڕاوکێ بوون

 

بەهۆی نوێنەکردنەوەی بۆندەکەیەوە، پیپ گواردیۆلا یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە، ئەوەش کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان و داهاتووی یانە دروستکردووە.

بۆندی گواردیۆلا لە کۆتایی وەرزی 2020/2021 (ئەم وەرزە) لەگەڵ مانچستەر سیتی کۆتاییدێت، تاوەکو ئەم ساتە نوێنەرانی سیتی سەرکەوتونەبوون لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، یاخود بەلایەنی کەمەوە ئاشکراکردنی هەڵوێستی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە.

گواردیۆلا گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە ڕەتدەکاتەوە، بەڵام وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنانی یانەکانی یوڤانتۆس و ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ڕەتنەکردووەتەوە، لەبەرئەوەیە کەیسی نوێکردنەوەی گرێبەست یان بەردەوامبوونی لە مانچستەر سیتی بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

لەم بارەیەوە ڕیۆ فێردیناند، ئەستێرەی دێرینی ئینگلتەرا و مانچستەر یونایتد بە کەناڵی “بی تی سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، ” قەیرانی سیتی لە گواستنەوەکانی زستانی 2021وە دەستپێدەکات، کاتێک لەگەڵ یاریزانە داواکراوەکان دەست بە دانوستاندن دەکەن، ناتوانن بەڵێنی بەردەوامبوونی گواردیۆلایان پێبدەن، زەحمەتە بەڕێوبەرانی سیتیزن بتوانن بەڵێن بە یاریزانە داواکراوەکان بدەن، چونکە نەزانراوە ئایا گواردیۆلا بەردەوامدەبێت یان نا، یاریزانانیش دەیانەوێت بزانن کێ بەرپرس دەبێت لە ڕاهێنان و یاریکردنیان”.

فێردیناند ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، ” تەنانەت ئەو یاریزانانەی مان سیتی کە لە پلانیاندابوو بۆندەکانیان نوێبکەنەوە، یان داوای نوێکردنەوەیان لێدەکرێت، دەیانەوێت بزانن گواردیۆلا بەردەوام دەبێت یان نا، زۆرینەیان لە ئەگەری ڕۆیشتنی گواردیۆلا ڕوو لە یانەی دیکە دەکەن، بەڵام وەک ئەوەی ڕوونە گواردیۆلا هەمیشە لە نوێکردنەوەی بۆندەکاندا درەنگ دەکەوێت و تا دوا سات بڕیارەکانی ئاشکراناکات، بە دڵنیاییەوە لە کۆتایی وەرزدا سیتی بە بڕیارەکەی دەزانێت، هەموو ئەمانەش یاریزانانی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە”.

گواردیۆلا لە هاوینی 2016وە پۆستی ڕاهێنانی یانە شینە ئاسمانییەکەی ئینگلتەرای وەرگرتووە، تاوەکو ئێستا دوو نازناوی پریمەرلیگ، یەک جامی فا کەپ، سێ نازناوی “ئی ئێف ئێڵ”، دوو قەڵغانی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکانی بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

یوهان کرۆیفی نوێیە؟ تین هاخ ڕیکۆردێکی 33 ساڵیی زیندووکردەوە

بابەتی دواتر

سیمیۆنی پلانی چییە؟ ئەتلەتیکۆ و کۆندۆبیا بە ڕێککەوتن گەیشتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share