یوهان کرۆیفی نوێیە؟ تین هاخ ڕیکۆردێکی 33 ساڵیی زیندووکردەوە

 

ڕاهێنەری یانەی ئەیاکس ئەمستەردام، ئیریک تین هاخ دوای هاوتاکردنەوەی ڕیکۆردێکی یوهان کرۆیف ناوی لە مێژووی یانە هۆڵەندییەکە نوسرایەوە.

تین هاخ لە ئێستادا یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرانی جیهان، دوای گەیشتنی بە قۆناغی نیوەی کۆتایی 2018/2019 بە کۆمەڵێک یاریزانی گەنجەوە، لەلایەن میدیا جیهانییەکانەوە گرنگی زۆری پێدرا، دواتریش بە فرۆشتنی زۆرینەی ئەستێرە لاوەکانی بە یانە گەورەکانی دیکەی ئەوروپا، لەلایەن میدیاکانەوە وەک بونیادنەری لاوان و هاوشێوەی یوهان کرۆیف ناوبرا.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا لە ڕووی ڕیکۆرد و ژمارەکانەوە تین هاخ هاوشێوەی یوهان کرۆیف کاریگەری دروستکردووە؟

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی حەوتی خولی هۆڵەندا، بە بردنەوەی ئەیاکس ئەمستەردام لە یانەی فۆرتونا سیتارد بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرانبەر بە دوو، تین هاخ بە ژمارە هاوتای کرۆیفی ئەفسانە بووەوە.

پێکهاتەکانی تین هاخ لە 82 یاری لەسەریەکدا (وەرزەکانی ڕابردوو تاوەکو ئێستا) توانیویانە 250 گۆڵ تۆماربکەن، ئەم ڕێژەیەش لە ساڵی 1987 تەنها لەسەردەمی کرۆیفی ئەفسانە تۆمارکراوە.

بەپێی داتاکانی تۆڕی “ئۆپتا”، ئەوەی ئەیاکسی تین هاخ کردوویەتی دووەمجارە لەمێژووی تۆپی پێی هۆڵەندا لەسەر ئاستی یانەیەک ڕوودەدات، لە هەردوو سەردەمەکەدا یانەی ئەیاکس ئەمستەردام تۆمارکەری 250 گۆڵ بووە لە کۆی 82 یارییدا، سەردەمی یەکەم کرۆیف ڕاهێنەر بووە و لە سەردەمی دووەمیشدا تین هاخ.

تین هاخ لە ساڵی 2017وە پۆستی ڕاهێنەری ئەیاکس ئەمستەردامی وەرگرتووە، لەگەڵ دەستپێکی کارەکانی توانی کۆنتڕۆڵی نازناوە ناوخۆییەکان بکات، گڕوتینی یانەکەی لە خولە ئەوروپییەکان بەهێزترکرد.

بابەتی پێشتر

(15) یانەی ئیتاڵی بەهۆی قەیرانی داراییەوە موچەیان پێنادرێت

بابەتی دواتر

فێردیناند: یاریزانانی سیتی بەهۆی گواردیۆلاوە تووشی دڵەڕاوکێ بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان یونایتد دووخاڵی له‌ده‌ستدا و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌پله‌ی چواره‌مدایه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی واتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share