هه‌ڵبژارده‌کانی فه‌ره‌نسا و به‌لجیکا یارییه‌کانی گه‌ڕی نۆیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپایان بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که به‌شداریکردنیان له مۆندیال یه‌کلاییکرده‌وه.
ئه‌مشه‌و شه‌ممه، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا یاریی گه‌ڕی نۆیه‌می پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپای به‌رامبه‌ر کازاخستان ئه‌نجامدا، ئه‌ستێره‌کانی “لێس بلوس” به ئه‌نجامی هه‌شت گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.
گۆڵه‌کان له خوله‌که‌کانی شه‌ش، 12، 32، 55، 59، 75، 84، 87 له‌لایه‌ن کیلیان مباپێ (سوپه‌ر هاتریک)، که‌ریم بنزیمه (دوو گۆڵ)، ئه‌دریان ڕابیۆ، ئه‌نتوان گریزمانه‌وه تۆمارکران.
له یارییه‌کی دیکه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئیستۆنیا تۆمارکرد، گۆڵه‌که‌ی ئیستۆنیا له خوله‌کی 70 له‌لایه‌ن ئیریک سۆرگاوه تۆمارکرا، سێ گۆڵه‌که‌ی به‌لجیکاش له خوله‌که‌کانی 11، 53، 74 له‌لایه‌ن کریستیان بینتیکی، یانیک کاراسکۆ، تۆرگان هازارده‌وه تۆمارکران.
هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداش یاریی گه‌ڕی نۆیه‌می به‌رامبه‌ر مۆنتینیگرۆ ئه‌نجامدا، یارییه‌که به ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (2-2) کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی هۆڵه‌ندا له خوله‌که‌کانی 25، 54 له‌لایه‌ن مێمفس دیپایه‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌کانی مۆنتینیگرۆش له خوله‌که‌کانی 82، 86 له‌لایه‌ن ڤوکۆتیچ و ڤونۆڤیچه‌وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان، هه‌ڵبژارده‌کانی فه‌ره‌نسا و به‌لجیکا به پله‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌کانی چواره‌م و پێنجه‌م بۆ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر سه‌رکه‌وتن، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداش به یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر مۆنتینیگرۆ سه‌رکه‌وتنی بۆ مۆندیال تاوه‌کو گه‌ڕی ده‌یه‌م دواخست.
ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان:
بۆسنه 1-3 فنله‌ندا
نه‌رویج 0-0 لاتیڤیا
تورکیا 6-0 جه‌به‌ل تارق
فه‌ره‌نسا 8-0 کازاخستان
مۆنتینیگرۆ 2-2 هۆڵه‌ندا
به‌لجیکا 3-1 ئیستۆنیا
وێڵز 5-1 بیلاڕوسیا