شارەزایانی ئاو و هەوا ڕایدەگەیەنن، لەساڵی 2030 پارێزگای بەسرە لە باشوری عێراق و پارێزگایەكی میسریش لە 2100 نقومدەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی ئاو و هەوا كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، پارێزگای بەسرە هەڕەشەی نقومبوونی بەشێك یاخود تەواوەتی لەسەرە تاوەکو ساڵی 2030.
ڕوونیشیانكردووەتەوە، شارەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەكانی كەنداوی عەرەبی و نزمی ئاستی زەوییەکەی لە ڕووی دەریاوە ڕەنگە ژێرئاو بکەوێت.
هەروەها شارەزایان پێشبینی ئەوەشیانكردووە كە شاری ئەسكەندەرییە لە میسریش بەهەمانشێوە مەترسی نقومبوونی لەسەر و پێشبینی دەكرێت لە ساڵی 2100 شارەكە نقوم بێت.
پێشتریش ئاژانسی فرانس پرێس توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە كە باسلەوەدەكات دوو دەوڵەتی عەرەبی کە یەکێکیان عێراقە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا مەترسی نقومبوونیان لەسەرە.